نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا بۆ راوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بەپێی بوونی زانیاری وردی هەواڵگری تونێلێكی نوێیان لە خۆرئاوای موسڵ دۆزییەوە. لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" مەفەرەزەیەكی سەربازی سەر بە فیرقەی 20ی سوپای عێراق توانیویەتی تۆنێلێكی نوێی گەورە و گرنگی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی حسەینییە لە خۆرئاوای موسڵ بدۆزێتەوە. وتیشی هێزێكی سەربازی 3 تیرۆریستی داعشی كوشت و دەستیشی بەسەر پشتێنێكی بۆمبرێژكراودا گرت، بە هەماهەنگیش لەگەڵ هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تۆنێلێك بۆدومانكرا و لەئاكامدا پێشنینی دەكرێت زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعش كوژرابن كە پیلانیان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە رۆژانی داهاتوودا دارشتبوو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات