بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، پێشوازیكردنی لە 686 كەسی ئاوارەی لوبنانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی قائیم ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، كادرانی وەزارەت بەردەوامن لە پێشوازیكردن لەو خێزانە لوبنانیانەی كە دێنە عێراق، بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنیەكان بۆ سەر لوبنان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كادرانی وەزارەتەكە وەجبەیەكی نوێی 686 ئاوارەی لوبنانی لەڕێگەی دەروازەی سنووری قائیمەوە وەرگرتووە، كە كادران ئاسانكاری پێویستیان بۆ كردوون.