پارێزگاری بانكی ناوەندی: میكانیزمێكی نوێ بۆ گواستنەوەی دارایی بۆ توركیا بە دراوی یۆرۆ دەستپێدەكرێت

ئابوری
  • 3-10-2024, 17:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق عەلی موحسین عەلاق، تەئكیدی لە دەستپێكردنی میكانیزمێكی نوێی بۆ گواستنەوەی دارایی بۆ توركیا كردەوە، كە بە دراوی یۆرۆ جێبەجێ دەكرێت.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق عەلی موحسین عەلاق، لەگەڵ شاندێكی نوێنەری بانكەكانی توركیا كە لە عێراق كاردەكەن، پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق ئەنیل بورا ئینان كرد.
    بەیاننامەكە لە زاری پارێزگاری بانكی ناوەندییەوە ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی گواستنەوەی دارایی بۆ توركیا، بەپێی میكانیزمێكی نوێ كە بە دراوی یۆرۆ ئەنجامدراوە و لە ناوخۆی توركیا لە ڕێگەی بانكەكانییەوە جێبەجێكراوە، و جەختیشیكردەوە: ئەم میكانیزمە كە بۆ یەكەمجارە جێبەجێ دەكرێت، بە سادەیی و خێرایییەكی زۆرەوە كارەكانی ڕووماڵكردنی بازرگانی ئاسان دەكات.
    بەیاننامەكە ڕوونیشیكردەوە: ئامادەبووان باسیان لە ڕێگاكانی دابینكردنی پێداویستییەكانی میكانیزمە نوێیەكە كرد، بەمەبەستی سەرخستنی و لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی حەواڵەی بازرگانان و كەرتی بازرگانی.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: نوێنەری بانكەكان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمە نوێیەكە و دابینكردنی پێداویستییە ڕێكخراوەیی و چاودێرییەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هەوڵەكانیان لە چوارچێوەی فراوانكردنی كەناڵەكانیاندایە لەگەڵ بانكە پەیوەندیدارە پەسەندكراوەكان.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، باڵیۆزی توركیا هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بەرز نرخاند لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی گۆڕانكاری لە گواستنەوەی دەرەكی و ئەو ڕێوشوێنانەی كە بانكی ناوەندی بۆ ڕێكخستن و ئاسانكاری بۆ پرۆسەكانی گۆڕانكاری گرتووەتەبەر، و هەروەها ستایشی دیدارەكەی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی و هەماهەنگی بەردەوام و ڕاستەوخۆی نێوان بەڕێوەبردنی بانكی ناوەندی و بانكە مۆڵەتپێدراوەكان كرد.