بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، گەیشتە پارێزگای كەركوك.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید بە یاوەری نزار ئامێدی وەزیری ژینگە گەیشتە پارێزگای كەركوك و لەلایەن پارێزگار رێبوار تەها و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا محەمەد ئیبراهیم حافز و ژمارەیەك لێپرسراو و راوێژكارەوە پێشوازی لێكرا.