سەرۆك وەزیران ڕێنمایی ناردنی فڕۆكەیەكی تایبەت دەكات بۆ گواستنەوەی تیپی (قوە جەوییە) لە سعودیەوە بۆ عێراق

سیاسی
  • 3-10-2024, 17:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی كرد كە فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ گواستنەوەی تیپی (قوە جەوییە) لە سعودیەوە بۆ عێراق بنێردرێت.
    سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی كرد بە ناردنی فرۆكەیەكی تایبەت بۆ گواستنەوەی تیپی (قوە جەوییە) لە سعودیەوە بۆ عێراق.
    ئەمەش دوای بانگەوازێكی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی ( قوە جەویە)، بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی هات، كە داوای دەستوەردانی بەپەلە و ڕاستەوخۆی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی تیپی تۆپی پێ كرد، كە بەهۆی داخستنی ئاسمانی سعودیە لە ئەنجامی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شانشینی سعودیە گیری خواردووە، و بۆ دابینكردنی فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ گەڕانەوەی شاندەكە بۆ بەغدا.