بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: سەرۆك وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، موچەی مانگێكیان بەخشیوە بە ئەژماری غەززە و لوبنان، بۆ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی بەردەوامی بەرنامەی عێراق، حكومەت و گەل، بۆ پشتیوانیكردن لە خۆڕاگریی هەردوو گەلی برا غەززە و لوبنان و لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە، و لە وەڵامی ڕێنماییەكانی مەرجەعی باڵا، و خواستی گەلی بەڕێزی عێراقیمان، بۆ بەهێزكردنی خۆڕاگری براكانمان لە بەرامبەر دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنییەكاندا، كە هەموو سنوورەكانی مرۆڤی تێپەڕاند؛ بڕیاردرا ئەو دوو ئەژمێرەی كە لە خوارەوە دانراوە لە بانكی بازرگانی عێراق/TBI بكرێتەوە، بۆ دانانی هاوكارییەكانی هاووڵاتیان و دامەزراوەكان و كۆمپانیاكان و بازرگانان و هەموو چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان.
كە بەشدارە لە دابینكردنی فریاگوزاری بۆ براكانمان و كەمكردنەوەی بارگرانییان لەناو ئەو بارودۆخە سەختەكەی ئێستایاندا:
1- ئەژمارێكی جاری بە دیناری عێراقی، بە ناوی (نوسینگەی سەرۆك وەزیران- فریاگوزاری بۆ خەڵكی غەززە)؛
بە ژمارە:
IBAN IQ07 TRIQ 9890 1101 4345 001
2- ئەژمارێكی جاری بە دیناری عێراقی، بە ناوی (نوسینگەی سەرۆك وەزیران - فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان)؛
بە ژمارە:
IBAN IQ07 TRIQ 9890 1101 4346 001".
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێشخەرییان كرد بۆ بەخشینی مووچەی مانگێك بۆ ئەو دوو ئەژمارەی كە پێشتر ئاماژەمان پێدا، لە سەرەتای هەوڵەكان بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، ئەپڵیكەیشنێكی ئەلیكترۆنی دواتر ڕادەگەیەنرێت، كە هاوڵاتی خێرخوازان و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری گشتی و بازرگانان و كەرتی تایبەت دەتوانن ببەخشین و ئەو هەژمارانەی پێشتر باسكراون بەهێز بكەن، بەبێ ئەوەی پێویست بكات سەردانی بانكی دیاریكراو یان یەكێك لە لقەكانی بكەن.
ئاماژە بەوەشكرد: ئەم دوو ئەژمارە لەلایەن فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵیەوە وردبینی بەردەوامیان بۆ دەكرێت.