بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی فەڵەستین مەحمود عەباس، نامەیەكی بۆ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نارد و تیایدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین بەرز نرخاند.
باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق ئەحمەد روەیزی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی فەڵەستین مەحمود عەباس، نامەیەكی بۆ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نارد بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین مەحمود عەباس، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی پتەوی حكومەت و گەلی عێراق كرد بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین و ئەو ڕۆڵە مرۆییانەی كە عێراق پێشكەشی گەلی فەلەستینی دەكات، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی سەربەخۆیی نیشتمانی عێراق.
تەئكیدیشیكردەوە: لە دەربڕینی شانازیی خۆی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و فەڵەستین، كە لەسەر بنەمای برایەتی و هاودەنگی لە هەموو ئاست و هەڵوێستەكاندا دامەزراوە.
هەروەها ئاماژەی كرد: بە هەڵوێستە شەرەفمەندانە و بەردەوامەكانی عێراق بۆ پشتیوانیكردن لە گەلی فەلەستین و مافە ڕەواكانی،و وتیشی: دڵنیاین كە عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی كارای خۆی لە ئاگربەست لە غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و ئاوەدانكردنەوە، دەوڵەتی فەلەستین دەسەڵاتی خۆی لە كەرتی غەززە و هەروەها لە كەرتی ڕۆژئاوا و قودس دەگرێتە ئەستۆ و دەچێتە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی كە دەبێتە هۆی كۆتاییهێنان بە داگیركردنی خاكی دەوڵەتی فەلەستین بەپێی بڕیارنامەكانی شەرعی نێودەوڵەتی، كە قودس پایتەختەكەی بێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق ئەحمەد روەیزی ڕایگەیاند: بەهەموو مانایەكەوە سوپاس و پێزانین بۆ عێراقی برا بۆ هەڵوێستەكانی لەپشتیوانی سیاسی و ئابووری فەلەستین لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە دژوارەی گەلی فەلەستین لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژییە دڕندەكانی زایۆنی توشی بووە.
ئەو پێزانینەی باڵیۆز روەیزی، وەك پێزانینی هەڵوێستی عەرەبی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگەكانی ڕۆژی سەربەخۆیی نیشتمانی عێراق بەهۆی دەستدرێژییەكان دژی فەڵەستین و لوبنان و وەك پێزانینێك بۆ هەموو هەڵوێستە شەرەفمەندە بەردەوامەكانی عێراق.
باڵیۆزی فەڵەستین، بەناوی دەوڵەتی فەلەستین و حكومەت و گەل و سەركردەكانەوە هیوای ئاسایش و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ عێراقی برا خواست.
هاوكات ناوبراو پێزانینی خۆی بۆ ئەو پاڵپشتییە مرۆییانەی عێراق دەربڕی كە بە ناردنی هاوكاری مرۆیی و پێداویستی پزیشكی و سووتەمەنی بۆ غەززە نوێنەرایەتی دەكرا، ئەمە جگە لە وەرگرتنی بریندار و نەخۆشانی كەرتی غەززە لە نەخۆشخانەكانی عێراق.