بهدواداچوون -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هێزێکی زایۆنیستی بە تەقەمەنی لە ناوچەی تەرتیرە لە شارۆچکەی مەرون ئەلڕەس کردۆتە ئامانج، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە نێوانیاندا ڕوویانداوە.
حزبوڵای لوبنان لە راگهیندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “شهڕڤانانمان توانیان، کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەقاندنەوەی بۆمبێكی بههێز لەدژی هێزێکی لیوای غۆڵانی لە ناوچەی تەرتیرە لە شارۆچکەی مەرون ئەلڕاس، کە هەوڵی گەیشتنیان دەدا لە دەوری لای ڕۆژئاوای شارۆچکەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نێو ڕیزەکانیاندا کوژراو و بریندار هەبووە".