کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: زۆربه‌ی ڕێكاره‌كانی ئاماده‌ سازیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو بووه‌

ناوخۆ
  • 3-10-2024, 13:20
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، زۆربەی ڕێکارەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە.

    سەرۆکی کۆمسیۆن، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "کۆمسیۆن زۆربەی ڕێکارەکانی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە"، ئاماژەی بەوەدا کە “ئە ڕێژەیەکی زۆر لە کارتی دەنگدەرانی بایۆمەتری دابەشکراوە”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ دەنگدەرێک ناتوانێت بەبێ کارتی دەنگدەرانی بایۆمەتری دەنگی خۆی بدات"، ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو چاودێران و کونسوڵخانەکان و ئەو لایەنانەمان بانگهێشتکردووە کە پەیوەندییان بە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە".

    لە درێژەی قسەکانیدا وتی:  41 هەزار کارمەندی کۆمسیۆن بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن کە بەشێکیان راهێنانیان بینیوە و بەشێکی دیکەش بەهەمان شێوە راهێنان وەردەگرن بۆ ئەوەی بەتەواوی ئامادەبن.