بەغدا - INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیرکردنی "ژنێک"ی تۆمەتبار بە تاوانی ڕفاندن لە پایتەخت ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، کە “بە هەوڵێکی هەواڵگریی دیار لەلایەن شانەی دژە ڕفاندن لە بەشی هەواڵگری و ئەمنی فەرماندەییەکەمان، و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن کە دەرچووە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دژی ئەوانەی تۆمەتبارن بە تاوانی ڕفاندن، توانیم "ژنێک" دەستگیربکەم کە بەپێی یاسای مادەی (421/تاوانەکانی ڕفاندن) دوای چاودێریکردنی بوونی و جموجۆڵەکانی لەناو ناوچەی (بهیاع) له كهرخ ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ژنه دەستگیرکراوە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دژی".