ڕاهێنەری قوه‌جه‌وییه‌: ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی سەرسەخت بووینەوە و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆحی ئازایانه‌ی یاریزانه‌كانمان

وەرزش
  • 3-10-2024, 10:33
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ویسام رزق، ڕاهێنەری یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌، دووپاتی کردەوە، ئەو سەرکەوتنەی ئەم دواییەی قوه‌جه‌وییه‌ بەسەر تیپی ته‌عاونی سعودی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک و بەدەستهێنانی سێ خاڵ شایستەی ئەوە بوو دوای ئەوەی ڕووبەڕووی یانه‌یه‌كی سەرسەخت بووەوە.

    ویسام رزق لە بەیاننامەیەکدا دوای یارییەکە، دوای ئەویش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌  به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش یاریه‌كه‌ی ئه‌نجام دا بۆیه‌  شایەنی بردنەوە بوو سەرەڕای ئاستەنگەکان”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “دووبارە کەوتنی یاریزانه‌كامان به‌شێكه‌ له‌ ته‌كتیك به‌مه‌به‌ستی كات كوشتن و به‌ ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌".

    راهێنه‌ر قوه‌جه‌وییه‌ ئاماژەی بەوەشکرد، لە یارییەکەدا سەرکەوتوو بووین بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی باشمان لە یاریزانانی بەرامبەر و زانینی کلیلی یارییەکەیان، بە ڕۆحی ئازایانه‌ و وره‌ی بەرزەوە یاریمان کرد، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنەکەمانە. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڕاهێنەر سوپاسی یاریزانەکانی کرد بۆ ئاستی باشه‌ی تا كۆتایی یارییه‌كه‌ پێشكه‌شیان كرد".