بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕۆڵی سەرەکیی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی کۆچکردووی لە خەباتی دژ بە ستەمکاری و دیکتاتۆریدا وەبیرهێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە مام جەلال کاریگەرییەکی گەورە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە پتەوکردنی ڕیزەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووه " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگهیاند:" لەم ڕۆژانەدا یادی حەوتەمین ساڵی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووتر کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و ڕۆڵی گرنگ و شەرەفمەندانەی دەکەینەوە، لەتێکۆشانی دژ بە ستەم و دیکتاتۆرییەت، لەماوەی دەیان ساڵ کاری نیشتمانیدا، هەروەک چۆن ڕۆڵی دیار و بەرچاوی بە بیر دێنینەوە، شانبەشانی کەسایەتییەکان و هێز و حزبە نیشتمانییەکانی عێراق، لەدامەزراندنی عێراقێکی دێموکراسی فیدراڵی دەستووری".
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "کۆچکردوو مام جەلال کاریگەرییەکی گەورە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە پتەوکردنی ڕیزەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و چەسپاندنی چەمکەکانی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیە حزبییەکانەوە، تا ئێستاش ئیلهام لەو ڕێبازە وەردەگرین، لە هەموو ڕێچکەکانی کاری سیاسی و بەرنامەی حکومەتدا".
سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران له راگهیندراوهكهدا ئهوهیشی وت كه" پرسەی ئەمڕۆمان، ئەو پرەنسیپ و بەهایانەی کە سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی بەشداری کرد لە بەهێزکردنی، بوونەتە ناونیشانی عێراقێکی سەقامگیر و بەهێز و دەروازەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری عێراقدا".