بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە ڕێگەی 3 دەروازەوە پێشوازی لە پێنج هەزار لوبنانی كراوە.
وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عێراق لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی پێنج هەزار لوبنانی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغداد و نەجەف و دەروازەی سنووریی قائیمەوە وەرگرتووە.
ئاشكراشیكرد: بەرێوەبەرایەتی كاروباری ئیقامە بەردەوامە لە پڕۆسەی درێژكردنەوەی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بۆ ئەو هاوڵاتییە لوبنانیانەی كە لە عێراق ئامادەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گەشتكردن بێت بۆ ماوەی سی ڕۆژ، هەروەها درێژكردنەوەی دووبارەی بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای نیشتەجێبوون، هاوكات بەردەوامە لە پێدانی هاتنە ژوورەوە ڤیزە بە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی لوبنانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەدواداچوونی وەزیری ناوخۆدا هاتووە.
وتیشی: هاوڵاتیانی لوبنانی دەتوانن بێ ڤیزە تەنها لە ڕێگەی مۆری چوونە ژوورەوە بێنە ناو وڵاتەوە، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو.