بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سوكەر سەعیدی، تەئكیدیكردەوە: پڕۆژە گەورەكان و ئەو قەڵا و بەربەستە پیشەسازییانەی كە لە ماوەی ساڵانی 2023-2024 دانراون، لەسەر سنورەكان دزەكردنییان سنووردار كردووە، جا چ لەلایەن تیرۆریستانەوە بێت یان كرێكارانی ئاسیایی یان قاچاخی ماددە هۆشبەرەكان بێت.
سەعیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: رێگەیەكی دوور و درێژمان بڕیوە لە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە پاڵپشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەدواداچوون و پشتیوانی بەردەوامی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی ساڵانی ڕابردوو و ئەمساڵدا قەڵا و پڕۆژەی گەورە جێبەجێكرا، بەتایبەتی لەسەر سنوور لەگەڵ سوریا، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ كۆنترۆڵكردنیان بەڕێژەی زیاتر لە 90%، ئەمەش ببوە هۆی سنورداركردنی دزەكردنی تیرۆریستان و قاچاخچێتی، هەروەها قەڵاكردنی سنوورەكان لەگەڵ باقی وڵاتانی دراوسێ بەهێزتر بوون.
وتیشی: ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی گەورەی دزەكردن، جا دزەكردنی داعش لە سوریاوە یان دزەكردنی كرێكارانی ئاسیایی لە لای ئێرانەوە، هەروەها كەمبوونەوەی زۆری ماددە هۆشبەرەكان، ئەم ئەنجامانە لە ڕێگەی پڕۆژەی گەورەوە بەدەستهاتوون كە گرنگترینیان قەڵاكانن لەسەر سنوور، كە بەو بەربەستە دەستكردانە نوێنەرایەتی دەكرێن كە دانراون.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات