لە نەینەوا 4 ئەندامی داعش دەستگیركران

ئەمنی
  • 2-10-2024, 18:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 4 ئەندامی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، لەڕێگەی فەوجی سواتی نەینەوا، و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستكراوەكان، 4 ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعشیان دەستگیركرد كە بەپێی مادەی 4/1ی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، و كە لە سەردەمی كۆنترۆڵكردنی داعش بەسەر شاری موسڵدا وەك شەڕكەر بە بەناو (دیوان جند) كارییان كردووە. 
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ناوچە و گەڕەكەكانی ( ئینتیسار، سەماح، گۆگجەلی، تسعین) لە لای چەپی شاری موسڵ دەستگیركراون.