دوای داواكەی عێراق .. سبەی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی ئەنجامدەدات

سیاسی
  • 2-10-2024, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی تەئكیدیكردەوە: سبەی پێنجشەممە لەسەر بانگهێشتی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی ئەنجام دەدات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی مرۆیی لوبنان.
    كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێكردنی دۆخی مرۆیی لوبنان لەسەر بانگهێشتی عێراق كە پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی كردووە.
    ئاشكراشیكرد: عێراق داوای كرد دانیشتنێكی تایبەت لەسەر ئاستی نوێنەران بۆ وڵاتانی ئەندامی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سازبكرێت بۆ تاوتوێكردنی پەرەسەندنی سەربازیی قەوارەی زایۆنی لەدژی كۆماری لوبنان و كاردانەوەی مرۆیی و تاوتوێكردنی چۆنیەتی یارمەتیدانی ئاوارەكان و پەنابەران و گەیاندنی یارمەتی پزیشكی و خۆراكی بەپەلە بۆ ئەو كەسانەی كە لە لوبنان زیانیان بەركەوتووە و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات لەگەڵ گەلی لوبنان بوەستن و لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەشداری بكەن بۆ گەیاندنی هاوكاری بەپەلە بە زووترین كات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێككەوتن كرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، كە سبەی پێنجشەممە كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت.