بهدواداچوون - INA
سەرچاوە ئاگادارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایان کرد کە ١٤ سەربازی كیانی زایونی لە شهڕوپێكدانهكانی ئەمڕۆدا لە باشووری لوبنان کوژراون.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە "لە نێو کوژراوەکاندا ئەفسەرێکی زایۆنیستی تەمەن ٢٢ ساڵ هەبووە".
ئەمەش لە دوای دەستدرێژی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر سنووری لوبنان هات.
حیزبوڵڵای لوبنان، پێشتر لە بەیاننامەیەکدا، پێشتر ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سەرقاڵی پێکدادانی نوێیە لەگەڵ هێزە زایۆنیستییەکان کە “دزەیان کردووەتە ناو شارۆچکەیەک لە باشووری لوبنان.
ئەو حیزبە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “موقاومهی ئیسلامی سەرقاڵی تێکهەڵچوونە لەگەڵ سەربازانی دوژمن کە دزەیان کردووەتە ناو شارۆچکەی مارون راس” لە باشووری لوبنان و ئاماژەی بە “بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان کە بووە هۆی زیانی گیانی لە نێو ڕیزەکانی هێزی داگیرکەری زایۆنیستدا”.