شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: لە ئەنجامی هێرشی پاشماوەی چەتەکانی داعش لە کەرکوک ٧ کارمەندی ئەمنی شەهید و بریندار بوون

ئەمنی
  • 2-10-2024, 15:01
  • +A -A

    بەغدا - INA

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکوک، 4 كارمه‌ندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شەهیدبوون و 3 كارمه‌ندنی دیکەش برینداربوون.

    فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌: “کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزێکی هەواڵگری لە لیوای 42ی  فیرقەی 11 لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی سیخوڕی و پشکنین لە وادی زاغیتون، لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، کەوتە بەر بۆسەیەک”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بۆسەیە بووەتە هۆی شه‌هید بوونی 4 كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و برینداربوونی 3 كارمه‌ندی دیکە کە برینەکانیان جیاوازە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزەکە بەهێزکرا و مەفرەزە تیرۆریستییەکە گەمارۆدرا، هاوکات بە ئامادەبوونی فەرماندەی فیرقە پاڵپشتی ئاسمانیشی پێدرا"، جەختیشیکردەوە "دەستەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە".