حیزبوڵڵا: ژمارەی کوژراوانی زایۆنیستەکان لە کاتی پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا زۆر زۆرە

جیهانی
  • 2-10-2024, 14:56
  • +A -A

    به‌دواداچوون -INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە ، حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی زایۆنیستەکان لە باشووری لوبنان لە کاتی پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا زۆر زۆره‌.

    محەممەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا  لە راگه‌یندراوێكدا کە ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وت تێیدا هاتووه‌: “بە هیچ شێوەیەک چەک لە باڵەخانەکانی بۆردومانکراوی قەوارەی زایۆنیستی لە ناوچه‌كانی باشووری به‌یروت نییە”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “بۆردومانی كیانی زانێۆنی بۆ سەر بارەگای کەناڵی الصراط كارێكی قێزون و تیرۆرستییه‌ ".

    عەفیف وتیشی، "وێرانکردنی ڕێکخراوی باڵەخانەکان تەنیا ئیرادەی ئێمە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرخۆدان زیاتر دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ هێزەکان لەگەڵ هێزەکانی دوژمن لە ناوچه‌ی عەدیسە و مارون راس ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە".

    ڕوونیشیکردەوە، "ژمارەی کوژراوانی نێو ڕیزەکانی دوژمن لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا زۆر زۆرە، هەروەها ڕەشبوون لە لایەن دوژمنەوە هەیە"، جەختیشی کردەوە کە "هێزەکان بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆدان لەگەڵ دوژمن کردووە".