بەغدا - INA
تیمی پەیوەندییەکانی حکومەت ئەمڕۆ چوارشەممە، دهركردنی زیاتر لە ٢٢٨ هەزار کارتی نیشتمانی یەکگرتووی بە سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی هەڵمەتی “عێراق ناسنامەی منە”.
لە ڕاگەیەندراوێکی تیمی پەیوەندییەکانی حکومەت ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “ههڵمهتی (عێراق ناسنامەی منە) کە لەلایەن تیمی پەیوەندیی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە هاوکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ و کار، زیاتر لە ( 228) هەزار کارتی نیشتمانی یەکگرتووی بێبەرامبەر بۆ سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی چاپگران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی سودمەندانی هەڵمەتی (عێراق ناسنامەی منە) گەیشتە 228 هەزار و 170 سودمەند لە سەرجەم پارێزگاکان".