بەغدا-INA
"شێخ عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزیری دەرەوە، لەگەڵ "بەدریە حسێن" ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان لەسەر چارەسەری گرفتی ئەو کوردانە کرد کە لە وڵاتی تونس گرفتی یاسایان بۆ دروست بوە .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "بەرزنجی" پێشوازی لە "بەدریە حسێن" ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەران،لە فراکسۆنی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)و ژمارەیەک لە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد کە هاوڕێ لەگەڵ پەرلەمانتار "بەدریە حسێن" بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی عێراقی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن چوونەتە وڵاتی تونس و لەو وڵاتە کێشەیەکی یاسایییان هەیە و کە ماوەیەکە وەزارەت لە هەوڵی چارەسەری کێشەکەیاندا تاوەکو بتوانن بگەڕاینەوە بۆ زێدی خۆیان.
لەو ڕوانگەیەشەوە شێخ "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە،پەیوەندی بە "عەبدولحەکیم قەساب " بەرپرسی کاروباری باڵێۆزخانەی عێراقی لە تونس کردو ئەویش لەلای خۆیەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی گەورە و گرینگی باڵیۆزخانەی عێراق کرد ، لە چارەسەرکردنی بابەتەکاندا،هەروەك "عەبدولحەکیم قەساب"ڕوونیکردەوە :کە بەشێک لەو کەسانەی دەستگیرکرابوون لە تونس ئازادکراون و بەشێکی دیکەش لە قۆناغی پرۆسەی ئازادکردنن،و هەریەکەیان بەپێی دۆسیەی تایبەت بە خۆی"عەبدولحەکیم قەساب" لەم چوارچێوەیەدا ئەوەشی خستەڕوو : کە باڵیۆزخانەی عێراق ،بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس هەوڵی تەواوی خۆی بۆ چارەسەر کردن و بەدواداچوونی دۆسیەکە دەخاتەگەڕ .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: شێخ "عومەر بەرزنجی" پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان چارەسەر کردنی دۆسیەکەیان دەربڕی،بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانە بۆ زێدی خۆیان،لە بەرامبەردا ئامادەبوان کە کەسوکاری گیراوان بوون سوپاسی ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تونس، بەتایبەت ڕۆڵی شێخ "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە و کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس،و بەشی کونسوڵگەری لە ناوەندی وەزارەت، بەهۆی بەهەند وەرگرتن و بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ دۆسیەکە.