بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، پێداگری کرد لەسەر پێویستی هەنگاوی زیاتری یەکێتیی ئەورووپا بەرەو گوشارەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان و غەززە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق خاتوو ئەلیسیا ڕیکۆ".ههروهها ئهوهیش هاتووه كه"سهرۆك وهزیران پیرۆزبایی له ڕیکۆ کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانی لەعیراق، و ئاماژەی بەقووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا کرد، کە لەسەر بنەمای میراتێکی درێژخایەن لەهاوکاری و هاوبەشی دووقۆڵیی دامەزراوە، و بە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆ عێراق لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی ئیسپانیای بەرزنرخاند، سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین، کە نوێنەرایەتی هەوڵەکانی دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین"،ههروهها ئاماژەی بە "پێویستی هەنگاوی زیاتری یەکێتی ئەورووپا کرد، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی زایۆن بۆ سەر لوبنان و غەزە، کە هەڕەشەی فراوانبوونی ململانێکان دەکات لە سەرتاسەری ناوچەکەدا".
ههروهها لە لای خۆیەوە ، ریکۆ پیرۆزبایی پابەندبوونی ئیسپانیا کرد، بە بەیاننامەی هاوبەشی عێراق و ئەمەریکا، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" ههروهها جەختی لە "خواستی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن، بەمەبەستی گواستنەوە بەرەو پەیوەندییەکی هاوبەشی دوولایەنە، دوای ئەوەی ئیسپانیا بەشداری کرد لەو هاوپەیمانێتییەی کە لە ساڵی 2014 بۆ شەڕی داعش پێکهێنرا".