بهدواداچوون -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووشەکی لەدژی ئامانجە سەربازییەکانی كیانی زایۆنیستی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، بڵاویكردهوه تێیدا هاتووه: بۆ سەرکەوتن بۆ زوڵمی گەلانی فەلەستین و لوبنان و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان، هاوێشتنی مووشەك لە هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدا کە شوێنە سەربازییەکانی لە قووڵایی كیانی زایۆنیستی لە فەلەستینی داگیرکراودا کردە ئامانج، بە سێ مووشەکی باڵدار لە جۆری "قودس ٥".
ئاماژەی بەوەشكراوه كه، "مووشەکەکان توانیان بە سەرکەوتوویی بگەنە ئامانجەکانیان، لەکاتێکدا دوژمن بە وریاییەوە سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە بوو".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “هێزە چەکدارەکانی یەمەن، دووهەمین ئۆپراسیۆنی ‘بەڵێنی ڕاستەقینە’ی ئێرانی لە دژی دوژمنی زایۆنی بەرەکەتدار کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش لە دژی دوژمنی زایۆنی وەک سەرکەوتنێک بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان و لە بەرامبەردا پشتڕاست دەکەنەوە بۆ هەر دەستدرێژییەک کە بەرەکانی پشتیوانی بکاتە ئامانج”.