لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌عاونی سعودی ده‌بێته‌وه‌

وەرزش
  • 2-10-2024, 10:44
  • +A -A

    بەغدا - INA

    کاتژمێر ٩:٠٠ی شەوی ئەمڕۆ چوارشەممە، یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە شاری به‌ریدەی سعودیە، لە چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، میوانداری یانه‌ی  ته‌عاونی سعودیە ده‌كات.

    یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ مەشق و ڕاهێنانەکانی بۆ یارییەکە بە سەرکردایەتی ویسام رزق ڕاهێنەری قەتەری تەواو کرد، کە تیشکی خستە سەر چارەسەرکردنی ئەو هەڵانەی کە یاوەری تیپەکە بوون بەرامبەر یانه‌ی تین ئەسیری تورکمانستان، بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە.

    ستافی ڕاهێنەرایەتی یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ ئاگاداری ئەوەن کە تیپی ته‌عاونی سعودیە چەندە مەترسیدارە، بۆیە چاودێری یارییەکانیان کرد و خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان دەستنیشان کرد و تاکتیکی گونجاویان داڕشت کە بەدەست هێنانی سێ خاڵەکە مسۆگەر بکات.