شی بۆ پوتین: پەکین ئامادەیە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەپێبدات

جیهانی
  • 2-10-2024, 10:14
  • +A -A

    به‌دوادچوون -INA

    بەگوێرەی میدیا فەرمییەکان كه‌ بڵاویانکردووەتەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین بە ڤلادیمێر پوتین، هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاندووە، ئامادەیە هاوکارییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین پەرەپێ بدات، بە بۆنەی 75 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دوو قۆڵی.


    ئاژانسی هەواڵی شينخوای فەرمی چین ڕایگەیاندووە، "شی جینپینگ دڵنیایی لە هاوتا ڕووسییەکەی داوە کە چین 'ئامادەیە لەگەڵ پوتین لە پەرەپێدانی بەردەوامی هاوکاری پراگماتیکی جیهانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان'".

    سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆستایەتییەکی باش و دراوسێیەتی بەردەوام، هەماهەنگی ستراتیژی هەمەلایەنە و هاوکاریی سودبەخشی هاوبەش، تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان چین و ڕووسیایە".

    لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی.


    سەرچاوە: شینخوا