سوپای پاسدارانی ئێران: 3 بنکەی سەربازیی قەوارەی زایۆنیمان لە دەوروبەری تەلئەبیب کردە ئامانج

جیهانی
  • 1-10-2024, 22:22
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمرۆ سێشەممە،سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند:  کە سێ بنکەی سەربازیی قەوارەی زایۆنی لە دەوروبەری تەلئەبیب کردۆتە ئامانج.
    سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەریگرتوە، ڕایگەیاند: ئێمە سێ بنکەی سەربازیی ئەو قەوارەیەمان لە دەوروبەری تەلئەبیب کردۆتە ئامانج.
    لیژنەی ئەمنی نەتەوەیی  ئێران ڕۆژی سێشەممە،ڕایگەیاند: کە وڵامەکەی ئێران وێرانکەر دەبێت ئەگەر قەوارەی زایۆنی هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵاتەکەی بدات.
    "ئیبراهیم عەزیزی "سەرۆکی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەستی کەوتوە ، تیایدا ڕایگەیاند: ئێمە لە دوای شەهیدبوونی، شەهید ئیسماعیل هەنیە، ئاماژەمان بەوەدا کە تۆڵەی توند دەکەینەوە،پاسەوانی شۆرشی ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانمان ئەمشەو ئەو بەڵێنەیان جێبەجێ کرد کە بە میللەتی ئازیزمان دابوو.