سەرۆک کۆماری ئێران: وەڵامی یەکلاکەرەوە دراوە بۆ دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی

جیهانی
  • 1-10-2024, 22:20
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـINA
    مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتكرده‌وه‌ كه‌وه‌ڵامێكی یەکلاکەرەوە بۆ ده‌ستدرێژی قه‌واره‌ی زایۆنیستی دراوه‌.
     پزیشكیان له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (X)ی خۆی نووسیوه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌" به‌پشت به‌ستن به‌مافی ڕێگه‌پێدراو و به‌ئامانجی دابینكردنی ئاشتی و ئارامی بۆ ئێران و ناوچه‌كه‌، وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنستی دراوه‌.
    هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م ڕێكاره‌ وه‌كو به‌ڕگریه له‌هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران. با نه‌تنیاهۆ بزانێت كه‌ئێران ده‌وڵه‌تێك نییه‌ داوای جه‌نگ بكات، به‌ڵام زۆر به‌توند له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت، وجه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئاورێكه‌ له‌هێزه‌كانمان، خۆتان نه‌خه‌نه‌ ململانێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران.