بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی برایان لە لوبنان و فەلەستین.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە میانی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆک وهزیران ئاماژەی بەوەدا، کە ناوچهكه چووەتە قۆناغێکی سەخت و لە ڕادەبەدەر مەترسیداره، کە عێراق لە دوای ڕووداوەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هۆشداری دابوو، لە ژێر ڕۆشنایی بێتوانایی کۆمەڵگای نێودهوڵهتی، لهسهرنهكهوتنی بۆ دهربڕینی ههڵوێستێك یان ڕێكهوتن بۆ دهرخستنی بڕیاری ئیدانهكردنی، حکومەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی جینۆساید بە ئامانجی فراوانکردنی گۆڕەپانی ململانێکان”.
سودانی ڕوونی کردەوە كههەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی شاندی عێراقی لە نیویۆرک، لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە زنجیرەیەک دیالۆگ لەگەڵ سهرۆكی وڵاتانی برا و وڵاتانی دۆست ئەنجامدرا، ئاماژەیە بۆ بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ برا و دۆستان بۆ وهرگرتنی هەڵوێستێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕی لوبنان.
لەسەر ئاستی نیشتمانی، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاوازەکان ئەنجامدا، کە دوایینیان دوێنێ لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بوو، بۆ بەهێزکردنی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکگرتووی عێراق سەبارەت بەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودهدهن، هەروەها بۆ دووپاتكردنهوهی ههڵوێستی نهگۆڕی عێراق سهبارهت بهڕهتكردنهوهی دەستدرێژی و لە هەمان کاتدا پێویستی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گەل و وڵات لەم هەلومەرجە سەختەدا ئەوەیە کە دڵنیابن لەوەی وڵات نەخلیسکێتە گۆڕەپانی ململانێکانەوە.
سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی برایانمان لە لوبنان و فەلەستین، وستایشی هەڵمەتی بەخشینی کرد کە لەلایەن مەزارگە ئاینییە پیرۆزەکان و وەزارەت و کەسایەتییەکانەوە ڕێکخراوە، هەروەها وەڵامدانەوەی گەورەی گەلەکەمان.
ناوبراو ئاماژەی بە بەردەوامی هەوڵە فریاگوزارییەکان بۆ براکانمان لە لوبنان کرد، لە ژێر ڕۆشنایی شەپۆلی ئاوارەبوون و سنووردارکردنەکان کە لەلایەن داگیرکەرییەوە پراکتیزەی کردووە، ڕوونیشیکردەوە کە حکومەت لە سەرەتای قەیرانەکەوە هاوکارییەکانی بۆ لوبنان ناردووە، کە بریتی بوون لە پێداویستی خۆراک، دەرمان و ئەمبولانسەکان."