گواستنەوە: جۆڵه‌ی ئاسمانی بۆ ماوەیەکی کاتی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیراوه‌

ناوخۆ
  • 1-10-2024, 21:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبس ئەلسەعداوی، ڕاگرتنی تەواوی جۆڵه‌ی ئاسمانی بەشێوەیەکی کاتی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگەیاند، .
    بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- لە زاری ئەلسەعداوییەوە ڕاگه‌یاندووه‌" بەهۆی گرژییە ناوچەییەکان، جۆڵه‌ی ئاسمانی بەشێوەیەکی کاتی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیراوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە دەستیکردووە بە چۆڵكردنی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکه‌كان له‌ هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی ئەو سەرنشینانەی دەگەنە فڕۆکەخانەکانی عێراق، هەروەها ئەو بۆ فڕۆکانەی کە ئاسمانی ئێمە دەبڕن. 
    ئاماژەی بەوەشکرد" کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرتووە، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران".