بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی و سەرۆکی میسری عەبدولفەتاح سیسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەر ئەوەی کەپێویستە وڵاتانی زلهێز بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆ بگرن بۆ دانانی سنوورێک بۆئەو تاوانانەی کە زایۆنیزمەکان ئەنجامیان دەدەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میسری عبدالفتاح سیسی ئەنجامدا.
لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکەو لێکەوتەکانی ڕووداوەکان وهێرشەکانی زایۆنیزمەکان بۆ سەرلوبنان وکۆمەڵکوژیەکانی سەر غەزەو گەلی فەلەستینی تاووتوێکرا.
هەردوو سەرۆک لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا جەختیان کردەوەسەر گرنگی ئەوەی کە وڵاتانی زلهێز پێویستە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ بۆ دانانی سنوورێک بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیزمی، پێویستیشە هەماهەنگی بکرێت لە کۆششەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ لوبنان و فەلەستین.