بەغداد/ INA
ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی ڕایگەیاند کە دەستیگرتووە بەسەر نزیکەی دووملیۆن قووتوی دەرمانی ماوە بەسەرچوو.
دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کەتیمەکانی دەزگای نیشتیمانی تایبەت بە ئاسایشی دەرمان وخۆراک و پاش ڕەزامەندی دادوەر توانی دەستبگرێت بەسەر 41 جۆری دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەپارێزگای بابل.
وتیشی کە بەپێی زانیاریەکانی دەزگاکە لە بەغداد و نەینەواو میسان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازانی عێڕاق توانرا دەستبگرترێت بەسەر نزیکەی 1٫862٫579 قووتوی دەرمانی ماوە بەسەرچوو، جگەلە 32 جۆری دەرمان، کە دەستیان بەسەرداگیراو وپێنج کەسیش دەستگیرکران کە قاچاخچێتیان بەو دەرمانانەوە کردووە.
هەروەها بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە دەزگاکە توانیویەتی دەستبەسەر 88 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوودا بگرێت ، هەمووئەم کەلوپەل و دەرمانانەش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران و ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.