ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم

ناوخۆ
  • 1-10-2024, 18:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکانی هەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەڕبڕی لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ خولی سێیەم بۆ ئەو قوتابیانەی کەلە   خولی دووەمی وەرزی خوێندنی ساڵی 2024 - 2023 دەرنەچوونە، ئەویش لە هەموو وانەکاندا بۆ قوتابیانی پۆلی سێیەمی ناوەندی و سێ وانەش بۆ پۆلی شەشی ئامادەیی.
    وتیشی ئەوانەی کەلەبەر گزریکردن دەرنەچوونە ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە.