بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا کە ڕۆژی 3 ی مانگی تشرینی یەکەم بەبۆنەی جەژنی نیشتیمانی عێڕاقەوە پشووی فەرمی بێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی جەژنی نیشتیمانی عێڕاقەوە ڕۆژی 3ی ئهم مانگه بکرێتە پشووی فەرمی، بەڵام هیچ ئاهەنگێک بەوبۆنەیەوە نەگێڕدرێت، ئەویش وەک هاوخەمیەک لەگەڵ برایانمان لە لوبنان و فەلەستین کە دووچاری مەینەتی و بارودۆخێکی نەخوازراو بوونەتەوە.