سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوەسەر گرنگی پارێزگاریکردن لە سەروەری عێڕاق

سیاسی
  • 1-10-2024, 16:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەرگرنگی پاراستنی سەروەری عێڕاق.
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی وتەیەکیدالەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پێویستە سەروەری عێڕاق بپارێزرێت وکاریش بکرێت بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هەڵوێستی لایەنەکانیشی بەرزنرخاند لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستینی.
    هەروەها جەختیکردەوەسەر مەترسیەکانی دوژمنکاری و هێرشەکانی زایۆنیزم کەبەردەوامە و کوشتنی منداڵ و ئافرەتان بێڕێزیەکە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکرێت.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە بڕیارەکان یەکگرتووبن ولەلایەن هەمووانەوە و پەسەندکراوبن وکاریش بکرێت بۆ پتەوکردنی بەرەی ناوخۆیی وڵات، پێویستیشە هەماهەنگی بکرێت لەگەڵ ئەولایەنانەی کە لەدەرەوەی هاوپەیمانێتیەکەدان لەپێناو داڕشتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین.
    بەهەمانشێوەش جەختیکردەوەلەوەی کە پێویستە هەماهەنگی بکرێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هەڵوێستی ڕوونیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنکاریەکانی زایۆنیزم و پشتیوانی لەگەلی فەلەستینی دەکەن.