بهغدا-INA - ڕەشا محمد
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، داوایەکیان لە عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی کۆمکاری عهرهبی سەبارەت بە دۆخی لوبنان.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، باڵیۆز حسام زەکی ئەمین، لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند" ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی داواکارییەکی فەرمی لە کۆماری عێراقهوه پێگهیشتووه سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاواره وپهنابهران لهلوبنان و پێشكێش كردنی یارمهتی بهدهوڵهتی لوبنانی برا.
ههروهها وتی" داواکارییەکە به وڵاتانی ئەندام دراوه و ڕاوێژکاری لەگەڵ یەمەن کرا، وەک سەرۆکی ئێستای خولی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد