بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتووبڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت و هەندێک پەڵەهەوریش دروست دەبن ، لەباکووریش ڕێژنەباران و بروسکە دەبێت و هەندێک تەماویش دەبێت ،وپلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزم دەبنەوە کەچی لەباشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە پلەکانی گەرما لەبەغدادو کەربەلای پیرۆز 36 پلەی سەدی دەبن ولەئەنباڕوسەڵاحەدینیش 34 پلەدەبن و لەبەسڕەومیسانیش پلەکانی گەرما دەگەنە 41 پلەی سەدی.
وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە لەباکوور ساف وهەندێک پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و لەناوچەکانی باشووریش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژی هەینی داهاتوو کەشێکی ساف دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش پێشبینی دەکرێت کە ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.