وەزارەتی ناوخۆ دەست دەکات بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو هێزەی کۆنترۆڵی ناوچەی ئەلعەمریە لە بەغدا به‌ده‌سته‌وه‌یه‌

ئەمنی
  • 1-10-2024, 11:37
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستیکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو هێزەی کە ناوچەکەی بەدەستەوەیە لە ناوچەی ئەلعەمریە لە بەغدا.
    وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لەکاتێکدا کە وەزارەتی ناوخۆ هەوڵدەدات ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی وڵات به‌رپا بكات، توخمە دەرەکییەکان هەوڵی تێکدانی ئاسایش دەدەن، دوایینیان کە ئەو پێشێلکارییە بوو کە لە کاتژمێر ٠٠٢٠ی ئەمڕۆدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕوویدا و دوو مووشەکی کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە، یەکەمیان لە گەراجی فەوجەکەی دووەمی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەوی دیکەیان لەحەوشەی جێهێڵراو لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتە خوارەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" وەزارەت دەستیکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو هێزەی کە ناوچەکەی بەدەستەوەیە لە ناوچەی ئەلعەمریە لە بەغدا کە بەرپرسه‌ له‌هه‌مبه‌ر پێشێلکارییەکه‌، فەرماندەی هێزەکەش دەستبەسەرکرا بۆ ئەوەی هۆکار و بارودۆخی ئەو کەمتەرخەمییە بزانێت لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی و تایبەتدا.
    هه‌رووه‌ها وتی" وەزارەتی ناوخۆ بە توندی لێپرسینەوە لە هەر کەسێک دەکات کەهه‌وڵی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری میللەت بدات".