به‌غدا-INA
سه‌ڕچاوه‌یه‌کی ئه‌منی چۆنیه تی هێرشه مووشهکهكهی نزێك فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕوون ده‌کاته‌وه
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕێگەپێدراو، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە “کاتژمێر 0020 لە یەکەمی تشرینی یەکەمی 2024، دوو مووشەکی کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە، یەکەمیان به‌ناو كه‌ل وپه‌لی فەوجێکی دەزگای دژە تیرۆر كه‌وتووه، لەکاتێکدا ئەوی تریان لە حەوشەیەکی چۆڵکراودا لهفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كهوتوتهخوارهوه، بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێک و زیانێکی گیانی تۆماربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد هێزە ئەمنییەکان لە گوندی مۆدێرن لە ناوچەی ئەلعامریە، شوێنی هەڵدانی ئۆتۆمبێلێکیان لەناو بارهەڵگرێکی کیا دۆزیەوە، لەناو ئەو شوێنەدا ژمارەیەک مووشەک هەبوون کە نەنراون و ژمارەیەکی دیکەش کە لە نزیکەوە تەقیبوونەوە، لەکاتێکدا پسپۆڕانی تەقەمەنی دەستیان کرد بە پرۆسێسکردنی مووشەکەکانی هەڵنەدراو و هەڵوەشاندنەوەی لە ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا.