یەکەمین کۆنگرەی گەشەدانی سەرمایەی مرۆیی لەعێڕاق دەستیپێکرد

ناوخۆ
  • 1-10-2024, 10:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە  کۆنگرەی یەکەمی گەشەدان بەسەرمایەی مرۆیی لەعێڕاق دەستی بەکارەکانی کرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کۆنگرەی گەشەدانی سەرمایەی مرۆیی کە بەچاودێری وەزارەتی پلاندانان و بەهەماهەنگی بانکی ناوەندی عێڕاقی بەڕێوەدەچێت دەستی بەکارەکانی کرد ئەویش بەئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و تەندروستی و وەزارەتی کار و ژمارەیەک پەرلەمانتار.