به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر ئه‌نجامدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووه" له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرا بەتایبەتی لەسه‌ر گۆڕەپانی لوبنان و گرنگی چڕکردنەوەی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان و غەززە کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی.
هه‌روه‌ها هەردوولا جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی هەڵوێست و هەوڵە عەرەبی و ئیسلامییەکان کردەوە بەمەبەستی وه‌رگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو کە فشار بخاتە سەر وڵاتانی گەورە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی ئەو هەڵکشانە بگرنە ئەستۆ کە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنییه و یاساکانی نێودەوڵەتیش پیشێڵ ده‌كات.