بەغداد/INA
وەزارەتی کۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پێشوازی کردووە لە 144 هاووڵاتی لوبنانی.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی و وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو فەرمانبەرانی وەزارەت لە دەروزەی قائیم بەهاوکاری وەزارەتی ناوخۆ پێشوازیان کرد لە بەشی یەکەمی هاووڵاتیانی لوبنانی، کە لەبەر هێرشی زایۆنیزمەکان زێدی خۆیان بەجێهێشتووە، کەلە دەروازەی قائیمەوە پێشوازیان لێکراو ژمارەیان 144 کەسەکەهەندێکیشیان بریندارن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کادیرانی وەزارەت ئاسانکاریان بۆیان کردووە.