بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە قەیرانی فەلەستین و لوبنان بهشهك دهبن لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران لە نیویۆرک، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان دوای وەستانی جەنگ.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق هەنگاوی زۆری ناوە بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان بەتایبەتی لە 7ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، لەو ههنگاوانه دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان بەشێوەیەکی مانگانە، ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە بەردەوامیی کارەکانی دامەزراوە لوبنانییەکان وەکو نەخۆشخانە و قوتابخانەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق درێغی نەکرد لە دابینکردنی سووتەمەنی و وزە بۆ لوبنان و بەردەوامە لەسهر ئهم ڕێبازە، جگە لە فریاگوزاری و هاوکاری پزیشکی، و وەجبەی پێنجەمی هاوکارییەکان ڕەوانەی لوبنان کراوه، کە بڕەکەی 75 تەن بووە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد لهدوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنان، عێراق دەستپێشخەرییەکانی پێشکەش کردو بڕی 5 كاروانی هاریكاری ڕەوانەی لوبنان کرا، کەبهسەدان تۆن کەرەستەی فریاگوزاری بوو، لەدەرمان و خۆراک و جلوبەرگ.
ههروهها عهوادی وتی" لە ماوەی ئێستا و داهاتوودا بەردەوام دەبین لە دابینکردنی کەل وپهلی فریاگوزاری بۆ لوبنان، ئاماژەی بە ڕۆڵی سیاسی سەرەکی عێراقدا لە ڕێگەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ نیویۆرک، کە ڕووداوەکەی لوبنان بهشێكی كاریگهر بوو لهسهری.
وتهبێژی حكومهت لەدرێژهی قسەکانی دا وتی: لەو سی دیدارەی کە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆک وەزیران ئەنجامی دا، قەیرانی فەلەستین و لوبنان تێدا بهشێك بوو، بەو پێیەی سەرۆک وەزیران جگە لە وتارەکەی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دیدارانهدا فشارێکی زۆری خستە سەر میوانەکانی، جەختی لەوە کردەوە كهلهدوای وەستاندنی شەڕ لە لوبنان عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەیدا.
سەبارەت بە دیدگای حکومەتی عێراق دهربارهی بە قەیرانی لوبنان، عەوادی ئاماژەی بەوەدا کەتهنها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی توانای وەستاندنی ئەم شەڕە و بهكارهێنانی ئامرازەکانی هێز بۆ گوشارخستنە سەر قەوارەی زایۆنیستی هەیە.