بەغداد / INA
وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی لێپێچینەوە لە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە غەززەولەلوبنان، ئاماژەشی بەوەکرد کەعێڕاق ڕێگایەکی تایبەت بەخۆی داڕشتووە بۆ بونیادنانی سیستەمی دادپەروەری.
بەیاننامەی وەزارەتی داد کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە وەزیری داد خالد شوانی ئامادەی کۆنگرەی پتەوکردنی دادپەروەری گوازراوەیی بوو لەعێڕاقدا کە چاودێری کۆمۆسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێڕاقدا بەڕێوەدەچێت ئەویش بەئامادەبوونی نوێنەرانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و سەرۆکانی دەستەکانی دادپەروەری گوازراوەیی.
شوانی لەمیانەی وتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە سەرکۆنەی پێشێلکاریەکانی دژبە خەڵکی مەدەنی کرد لە غەززەو لەبەیروت کەبووەتەهۆی داڕمانی چەندین گەڕەک و شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسڕوڵڵا، لێرەدا ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی داوابکەین لێپێچینەوە لە تاوانباران بکرێت.
شوانی وتیشی عێڕاق ڕێگایەکی تایبەتی داڕشتووە بۆ بونیادنانی سیستەمی دادپەروەری گوازراوەیی وجێگیردنی بنەماکانی ئەودادپەروەریە و دامەزراندنی دەزگای تایبەت و سەربەخۆ بۆئەومەبەستە وەکو دەزگای شەهیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی دادگای تاوانەکان و دەزگای نیشتیمانی بۆ لێپرسینەوەو دادپەروەری و دەستەی کێشەکانی خاوەندارێتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان.