بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێڕاق چەند فەرمانێک دەردەکات بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری ئومقەسڕ

ناوخۆ
  • 30-09-2024, 14:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێڕاق فەرحان فەرتوسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چەند فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری ئومقەسڕ.
    فەرتوسی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە ئەمڕۆ بەیاوەری فەرماندەیی هێزی دەریایی و تۆمارکاری نێودەوڵەتی گەشتێکمان لە بەندەری ئومقەسڕ کرد.
    لەمیانەی سەردانەکەدا توانیمان ئاشنای کاروباری ئەمنی و هێنانی کاڵاکان ببین، هەروەها ئاشنای جووڵەی هات و چۆی بارهەڵگرەکان بووین بۆ گۆڕەپانی بەندەرەکە.
    شایانی باسە عێڕاق لەڕێگای کۆمپانیای بەندەرەکانەوە خاوەنی 5 بەندەرەو کە یەکێکیان تایبەتە بە بەرهەمەنەوتیەکان و یەکێکی دیکەشیان کاری تیادا دەکرێت کە بەندەری گەورەی فاوە.