بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری ڕایگەیاند، وەزارەتەکە یەکەم وەجبەی تایەی زرێپۆشی وەرگرتووە کە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی سەربازیدا بەرهەم دەهێنرێت لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو چەرخانە بەسەر فەوجی دەستێوەردانی خێرا و یەکە تاکتیکییەکاندا دابەش دەکرێن لە پارێزگاکان، بوونی زیاتر لە ١٠ گرێبەستی لەگەڵ دەستهی پیشەسازی سەربازی پشتڕاستکردەوە.
شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ دەستهی پیشەسازیی سەربازی ئەنجامدراون، وەزارەت بەشی یەکەمی گرێبەستەکەمان بۆ کڕینی زرێپۆشی چەکدار وەردەگرێت، وڕوونیكردهوه ئەم تاییانە بهفەوجی دەستێوەردانی خێرا و یەکە تاکتیکییەکان لە پارێزگاکان دهدرێن بۆ ئەرکە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد چەندین تاقیکردنەوە لەسەر ئەم تاییانه لەلایەن لیژنە تەکنیکییە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و دەستهی پیشەسازی سەربازی ئەنجامدراوە، و کارامەیی و پاراستن و بههێزی تەقەکردن و مانۆڕکردن و پپێشكێشكردنی سهڵماندووه، وتی" ئێمە بڕیارمانداوە بەردەوام بین لەگەڵ دەستهی پیشەسازی سەربازی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی تایبهت به بۆ زرێپۆش و چەک و ئامێرەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد زیاتر لە 10 گرێبەست لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و دەستهی پیشەسازی سەربازیدا هەیە، وئێمه بەردەوامین لهپشتگیریکردنی دەسته بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکانی وەزارەتی ناوخۆ له ئەم ئامێرانە".