لێژنەی هێزەکانی بازاڕ ڕاسپاردەیەک دەردەکات بۆ بەستنی دیدارێکی عێڕاقی - تورکی لەبەغداد

ئابوری
  • 30-09-2024, 13:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی هێزەکانی بازاڕ کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێکیهێناوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بۆ گرێدانی دیدارێکی هاوبەش لەنێوان عێڕاق و تورکیا
    بەیاننامەی لێژنەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە لێژنەی هێزەکانی بازاڕ کە سەرۆک وەزیران پێکیهێناوە و لە یەکێتی بانکەتایبەتەکان و یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و ئەنجومەنی کاروباری عێڕاقی - تورکی و یەکێتی کارناسانی عێڕاقی پێکهاتووە ڕایانسپارد کە دیدارێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا ببەسترێت ، لەکۆبوونەوەکەدا ڕاوێژکاری دارایی ئەنجومەنی وەزیران مزهڕ محمد ساڵح میواندارێتی کرا.
    لێژنەکە ڕایسپارد کە پەیوەندیە ئابووریەکان لەگەڵ تورکیاندا پەڕەیان پێبدرێت، ئەویش لەمیانەی بەستنی دیدارێکی عێڕاقی تورکی هاوبەش بەچاودێری سەرۆک وەزیران لەبەغداد لەپەراوێزی سەردانی وەزیری بازرگانی تورکی کە وا بڕیارە لە مانگی تشرینی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
    هەروەها لێژنەکە جەختیکرەوەسەر پشتیوانیکردنی ڕێگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و کەرتی پیشەسازی و کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی عێڕاق تاکو ببێتە گوزەرگەیەکی ستڕاتیژی لە نێوان وڵاتانی ئاسیاو ئەوڕوپا.
    ئەمەو پێشتر سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرمانیدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی عێڕاقی تورکی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی بازرگانی و هاوبەشی ستڕاتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.