بهغدا-INA
دوێنی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق خاوەنی توانایەکی بەرزە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی وڵات، هاوکات ئاماژەیە بۆ بوونی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت و تەرخانکردنی پارەی زۆردا بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی لە ڕێگەی کڕینی سیستەمی پێشکەوتوو ومۆدێرنهوه.
سەرۆکی شانەکە، لیوا تەحسین خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بایهخێكی زۆر لە سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی هەیە، ولهسهرویی وان فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، بۆ زیادكردنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی.”
ئاماژەی بەوەشکرد" پارەیەکی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی عێراق و کڕینی ڕاداری پێشکەوتوو و سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو، ئەمە جگە لە باشترکردنی تواناکانی ئێستا لەڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوام و کڕینی چەکی نوێوه.
ههروهها وتی" دروستکردنی سیستهمی بەرگری ئاسمانی پێویستی بە کات و دارایی باش هەیە، و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حکومەتە به پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی وڵات".
لیوا تهحسین خهفاجی ڕاگهیاند" بایهخێكی زۆر لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هەیە بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەرگری ئاسمانی، وهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتووەکان لەم ڕووەوە کراوە، وەکو کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابین دەکەن کە کێبڕکێ لەگەڵ سیستەمی جیهانیدا دەکەن.
خەفاجی جەختیشی کردەوە" سوپای عێراق توانای باشی هەیە، هەروەها لهچهكهكان جۆرەها ئامێری تێدایە، لەوانە سیستمی ڕووسی و کۆری و ئەمریکی و ڕاداری فەرەنسی تێدایه، ئەمەش توانای پاراستنی ئاسمانی و ئامانجە گرنگەکان بەرز دەکاتەوە، جگە لەوەش گرنگی ڕاهێنانی سەربازی بەردەوام”.