زایۆنسته‌كان هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوه‌راستی به‌یروت

جیهانی
  • 30-09-2024, 09:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مڕۆ قه‌واره‌ی زایۆنی له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوودا، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌غه‌ززه‌ له‌ساڵی رابردوو، هێرشێكی ئاسمانی به‌ڕێگای فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی لوبنان و له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س شه‌هیدبوون.
    هه‌روه‌ها دوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنانی شه‌هیدبوونی 105 كه‌س و برینداربوونی 359 كه‌سی تر له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی  زایۆنستی ڕاگه‌یاند.
    سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وتی" به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ چوار هاوڵاتی شه‌هیدبووه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنستی كه‌به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر شوققه‌یه‌ك له‌به‌یروت ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی داوه‌.