به‌دواداچوون ـ INA
حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگه‌یاند كه هێزێكی پیاده‌ی زایۆنی له‌ناوچه‌ی سه‌ده‌ح تۆپبارانی كردووه.
حزوڵڵای لوبنانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی" له‌پێناو پشتگیریكردنی گه‌لی فه‌له‌ستینی خۆراگر له‌كه‌رتی غه‌ززه و پشتگیریكردنی به‌رخودانی قاره‌مانی پیرۆز و له‌پێناو به‌رگریكردن له لوبنان و گه‌له‌كه‌ی، موجاهیده‌كانی به‌رخودانی ئیسلامی له‌كات ژمێر 01:50 به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هێزێكی پیاده‌ی ئیسرائیلی له‌شوێنی سه‌ده‌ح تۆپبارانكردووه و زیانی زۆری پێگه‌یاندووه.