بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ یان كۆبیتش نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، تاووتوێی ئەنجامی هەڵبژاردن و هەوڵی كوتلە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن لەگەڵ دیارترین كێشە و تێبینیەكان سەبارەت بە ئەدای كۆمسیۆن لەمیانی بەرێوەچوونی هەڵژاردندا. نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" سلیم جبوری تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر پەنابردن بۆ دەروازە یاساییەكان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان كە هەڵبژاردن بە دوای خۆیدا هێنا، جەختیشیكردەوە لەسەر پابەندبوون بە ئارامی و كاركردن بەپێی رێگە دەستورییەكان بۆ چارەسەركردنی هەر ناكۆكییەك سەبارەت بە هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی.